لەیارییەکی دۆستانەی نێوان هەڵبژاردەی ئۆکرانیا و هەڵبژاردەی دەنیمارک کارەساتێکی دڵتەزێن یاریگای مات کرد و بۆ ماوەیەک دڵی هاندەرانی تۆپی پێی کپ کرد،ئەویش لەهۆش چوونەکەی کریستیان ئیریکسن بوو،کاتێک لەناو یاریگا لەناکاوێک کەوتە ئەرز و خێرا دەستەی پزیشکی خۆیان گەیاندە لای،وە دوای ئەو حاڵەتە بەخێرایی گەیاندرایە نەخۆشخانە و یاریەکەش هەڵوەشایەوە.
دەربارەی ئەم بابەتە دکتۆری گەورەی هەڵبژاردەی دەنیمارک بە میدیاکانی گوت؛ئیریکسن بەهۆی شەکەتی زۆرەوە دووچاری ئەو حاڵەتە بوو،وە لەناو یاریگا زوو هۆشی هاتەوە،ئێستە پشکنینی پزیشکی زیاتری بۆ دەکرێت هەمووتان دڵنیا دەکەمەوە زۆر باشە.
ئیریکسن ئەمە دووەمین جارە لەناو یاریگادا دووچاری ئەو حاڵە خەتەرناکە دەبێتەوە پێشتریش لەساڵی 2021 لەیاری یۆرۆدا بەرامبەر فیلەندا هەمان حاڵەتی بەسەرهات،بەڵام ترسی گەورە ئەمجارە ئەوە بوو نەتواندرێت ژیانی ڕزگار بکرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

