ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، یاریزانێکی بەرشەلۆنە دوای پێکان لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
گاڤی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە خولەکی ٩دا لەگەڵ یاریزانی یانەی ئەلاڤێس پێکدادا، لە کاتی تۆپێکی ئاسمانیدا، ئەو دوو یاریزانە بە پێکان لەناو یاریگادا کەوتنە خوارەوە.
تیمە پزیشکییەکان لە هەردوو تیمەکە چوونە ناو یاریگاکە بۆ چارەسەرکردنیان.
یاریزانە ئیسپانییەکە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، چونکە لە خولەکی ١٥دا ڕۆیشت بۆ ئەوەی فێرمین لۆپێز جێگەی بگرێتەوە، ئەمەش بۆ کۆنێکنیش دەگرێتەوە کە کارلۆس مارتن دۆمینگێز جێگەی گرتەوە.
بەگوێرەی ڕادیۆی ئیسپانی “کادینا سێر”، گاڤی لە ڕێگەی ئەمبولانسەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ پشکنین.