zagros news agency

گرێلیش: ساڵی ٢٠٢٤ قورسترین سال بوو لە ژیانمدا

 

جاک گرێلیش یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، ساڵی 2024 ڕەنگە سەختترین ساڵی ژیانی بێت.
بۆ گرێلیش ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی جەنجاڵ ئاهەنگی نازناوی پریمەرلیگی گێڕا، لە کاتی نمایشی تیپەکەدا.

بەڵام لەلایەکی ترەوە تووشی دابەزینی ئاستەکەی بوو،ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بەشداریی لە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا نەکرد، کاتێک تیپەکەی بە مانچستەر یونایتد دۆڕا.
گەورەترین شۆک دەرکردنی بوو لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ یۆرۆی ٢٠٢٤، لە ژێر سەرپەرشتی گاریس ساوسگەیتی ڕاهێنەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری ئەوە هەیە مۆرینیۆ بۆ وەرزێکیتریش بمێنێتەوە

یاسین

گابرێل خیسۆس چارەنووسی خۆی لەگەڵ ئارسناڵ یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

فلێک باس لە گەرانەوەی ئەستێرەیەکی تیپەکەی دەکات

یاسین