zagros news agency

ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووچاری پێکان هات

لەڕاگەیاندنێکی فەرمیدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پێکانی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەکەی ڕاگەیاند،کە بەهۆی ئازاری ماسوولکەکانیەوە لەیاریگاکان دووردەکەوێتەوە،ئەوەی جێگای دڵخۆشیە دەتوانێت بۆ مۆندیال بەشداری بکات،بەڵام بۆ یاریە دۆستانەکانی پێش مۆندیال ناتوانێ بەشداری بکات.

شایەنی مانگی داهاتوو ئەرجەنتین دوو یاری دۆستانە پێش مۆندیال لەبەرامبەر هەڵبژاردەکانی هێندۆراس و ئایسلەندا ئەنجام دەدات یەکەمین یاری مۆندیالیشی دەکەوێتە 19ی مانگی داهاتوو،کە بەرامبەر هەڵبژاردەی جەزائیر ئەنجامی دەدات.

ئەرجەنتینی پاڵەوانی مۆندیالی ڕابردوو بۆ ئەو وەشانەش چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزی لێدەکرێت بەهۆی هەبوونی کۆمەڵێک ئەستێرە بەسەرکردایەتی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی هەڵبژاردەکە،کە کۆتا مۆندیالە یاری بکات لەگەڵ تانگۆ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕەنگە ڕۆناڵدۆ بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

یاسین

بەرشەلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی یەمال ڕادەگەیەنێت

یاسین

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین