zagros news agency

دوران : لەگەڵ ڕۆناڵدۆ هەست دەکەم لە یارییەکی فیفادام

 

جۆن دوران، ئەستێرەی یانەی نەسری سعودیە، دوای ئەوەی شانبەشانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەمان تیپدا یاری کرد، دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی.

یاریزانە تەمەن 21 ساڵەکە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو پەیوەندی بە یانەی عەلامیەوە کرد، لە یانەی ئەستۆن ڤێلاوە هاتبوو، لە 3 یاریی یەکەمی لەگەڵ تیپەکەدا 4 گۆڵی تۆمارکرد.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وێنەیەکی دوران کە ئاهەنگی یەکێک لە گۆڵەکانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەگێڕێت، لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، لە کاتێکدا ئەفسانەی پورتوگالی زۆر دڵخۆش دەرکەوت بە گۆڵەکەی هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکە.
لە لێدوانێکی کورتدا کە ڕادیۆی تاڵک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دوران سەبارەت بەم ئاهەنگە دەڵێت، هەست دەکەم لە یارییەکی فیفادام، لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاهەنگ دەگێڕم بۆ گۆڵەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیرەکی دەستکرد پێشبینی پاڵەوانی مۆندیالی 2026 دەکات

ahamd.luqman

ئەستێرەی ڕیال مەدرید دوای یاری کلاسیکۆ گومان دەکرێت تووشی پێکان بووبێت

یاسین

خولە بەهێزەکان..خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین