zagros news agency

سەڵاح ریکۆردێکی دیکە تۆمار دەکات

سەڵاح بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا زۆرترین گۆڵی لە یەک یاریگا تۆمارکردبێت

محەممەد سەڵاحی میسری لە گێمی یەکەمی یارییەکەی تیپەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر ڤۆڵڤەرهامپتۆن، کە ئێوارەی یەکشەممە، لە گەڕی ٢٥ی خولی نایابی ئینگلیزی بەڕێوەدەچێت، جێپەنجەی خۆی بەجێهێشت.

سەڵاح لە خولەکی ٣٧ گۆڵی دووەمی لیڤەرپوڵی بە لێدانی سزا تۆمارکرد.
بەگوێرەی تۆڕی ئاماری سکواوکا، سەڵاح لە کاتی یارییەکانی پرێمەرلیگدا لە یاریگای ئەنفێڵد گەیشتووەتە 101هەمین گۆڵی خۆی.

یاریزانە میسرییەکە بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا زۆرترین گۆڵی لە یەک یاریگا تۆمارکردبێت، کە یەکسانە بە واین ڕۆنی ئەفسانەی مانچستەر یونایتد، لە ئۆڵدترافۆرد.
یاریزانە تەمەن 32 ساڵەکە لە دوای تیێری هێنری فەرەنسی بە 116 گۆڵ لە یانەی هایبێری و سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی لە ئیتیحاد بە 106 گۆڵ.
بەشێوەیەکی گشتی تەنها ئالان شیرەر 56 گۆڵ و فرانک لامپارد 43 گۆڵ و هاری کەین 33 گۆڵ لە پریمەرلیگ زیاتر لە سەڵاح گۆڵیان تۆمارکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

یاسین

رۆناڵدۆ داوای سەڵاح دەکات

یاسین

مۆرینیۆ بە دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەک

یاسین