zagros news agency

هانس فلیک:ڕووداوی بێلینگهام ئەوەی ڕوویدا بێ ڕێزی بوو

 

هانس فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەبارەی دەرکردنی جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، دوای ئەوەی ناوبژیوانی یارییەکەی دوێنێ شەممە لە یارییەکەی مێرێنگێ بەرامبەر ئۆساسۆنا بە ئەنجامی 1-1 لە لالیگا، بە شێوەیەکی زارەکی هێرشی کردە سەری.

ناوبژیوان لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بێلینگهام دەستەواژەیەکی قێزەونی ئاراستەی کردووە، لە هەمان کاتدا یاریزانە ئینگلیزەکە دووپاتی کردووەتەوە کە سوکایەتی بە ناوبژیوان نەکردووە.

لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی فلیکدا، پێش یارییەکەی بەرشەلۆنە بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ، کە بڕیاربوو سبەی دووشەممە لە خولی ئیسپانیا ئەنجام بدرێت، پرسیار لە ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە کرا سەبارەت بەو بابەتە، ئەویش لە وەڵامدا وتی: بۆ من ئەوە بێ رێزیە لە هەر بارودۆخێکدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، من یەکلایی نابمەوە کە چی گوتووە، چونکە ئەوە کاری من نییە، ئەمە ئەوەیە کە هەمیشە بە یاریزانەکانم دەڵێم: بۆچی کات و وزە بەفیڕۆ بدەین لە وتنی هەندێک شت بە ناوبژیوان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یاریگادا کەسێک هەیە مافی ئەوەی هەیە قسە لەگەڵ ناوبژیوان بکات، ئەویش کاپتنی تیپەکەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چاڤی بۆ ئەوەی شوێنی کۆمان بگرێتەوە

sarkar

پێرێز مۆڵەتی دوو هەفتە دەدات

ahamd.luqman

مۆندیالی یانەکان بەردەوام دەبن و خشتەی یاریەکانی ئەمشە و بەرەبەیانی سبەی

یاسین