zagros news agency

ئاس؛ یاریزانە یەدەگەکانی ڕیاڵ مەدرید جیاوازی دروست ناکەن

 

یانەی ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بەبارودۆخێکی باشدا تێناپەرێت بەجۆرێک ئاستی یانەکە بەبەردەوام لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەدایە لە دۆخێکی جێگیردا نیە.

رۆژنامەی ئاس راپۆرتێکی سەبارەت بە یاریزانە جێگرەوەکانی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردووەتەوە کە کەمترین کاریگەرییان هەبووە لەسەر ئەنجامەکانی مێرێنگی.

لە راپۆرتەکەی رۆژنامە ئیسپانییەکەدا هاتووە کە ریاڵ لەم وەرزەی لالیگا تەنها دوو گۆڵیان لە رێگەی یاریزانی یەدەگەوە تۆمارکردووە بەجۆرێک فران گارسیا بەرامبەر ریاڵ بیتس گۆڵی پێنجەمی تۆمارکردوو و ڤینیسیۆسیش بەرامبەر ریاڵ ئۆڤیدۆ گۆڵی سێیەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.

لەلایەکیترەوە بەرشەلۆنە بەسەرکردایەتی فلێک زۆرترین سودیان لە گۆرانکارییەکانیان وەرگرتووە و بەجۆرێک لەم وەرزە خولی ئیسپانیا 13 گۆڵیان لەرێگەی ئەو یاریزانانەوە تۆمارکردووە کە تایمی دووەم بەشدارییان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تێر شتیگن و فلیک بەدوای چارەسەرێک دەگەڕێن

یاسین

ئامانجی داهاتوو ڕیاڵ مەدرید پاراستنی بێلینگهامە تا چەندین ساڵی تر

ahamd.luqman

ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا نزیکە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان دوای چاکبوونەوەی لە پێکان

sarkar