zagros news agency

گواردیۆلا چەند زانیارییەک دەدرکێنێت

 

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر دانی بەوەدانا کە تیپەکەی مان سیتی چانسی زۆر کەمی هەیە بۆ گۆڕینی ئەنجامەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە ڕۆژی چوارشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئەنجام دەدرێت.

ڕیاڵ مەدرید، لە کۆتا خولەکەکانی یاریی گەڕانەوەدا لە یاریگای ئیتیحاد توانی زالبێتو و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستهێنا بە ئەنجامی ٣-٢ و بەو ئەنجامەش سیتی تووشی قەلەقیەکی زۆر بووە بۆ یاری گەڕانەوە.

گواردیۆلا بەڕاشکاوی باسی لە سەختی ڕووبەڕوو بوونەوەکەی کرد، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە تیپەکەی تا کۆتایی شەڕ دەکات سەرەڕای کەمی هەلەکە و گواردیۆلا لە لێدوانێکدا کە کەناڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت: “هەموومان دەزانین کە چانسی بردنەوە لە یاریگای بێرنابیۆ دوای دۆڕان بە ئەنجامی 3-2 گەورە نییە”. ئەگەر پرسیارم لێ بکەیت دەربارەی ڕێژەی سەرکەوتن؟؟، لەوانەیە تەنها 1% بێت، من بە تەواوی نازانم”.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانی عومەر جەنگی

یاسین

یامال: مێسی گەورەیە بەڵام نەیمار جیاوازە

یاسین

لالیگا.. بەرشەلۆنە بە سەرکەوتنێکی گەورە چووە پلەی دووەمی ڕیزبەندی

یاسین