ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیال مەدرید و مان سیتی دیاری کرا

 

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناسراو بە یوفا،ناوی ناوبژیوانی یاری گەڕانەوەی پاشکۆی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگی دیاری کرد و پێشتریش ناوبژیوانەکە یاری نێوان ئەو دوو تیپەی بەڕێوە بردوە.

ئیستڤان کۆڤاچسی ڕۆمانی بۆ دووەم جار دەبێتە ناوبژیوانی یاری نێوان ڕیال مەدرید و مان سیتی،کە جاری پێشوو لە ساڵی 2022 لە یاری چوونی پێش کۆتایی هەمان پاڵەوانەتی،کە مان سیتی بە ئەنجامی 4-3 توانی سەرکەوتن بە دەست بێنێ.

بۆ ئەم یاریە چاوێکی زۆر لەسەر کۆڤاچس هەیە،بەهۆی ئەو ڕەخنانەی ماوەی ڕابردوو مێرێنگی لە ناوبژیوانانی گرتووە،لە ئەگەری هەر شتێکی گوماناوی ناوبژیوانەکە دەێت زۆر ئاگادار بێت و یوفاش نایەوێت تووشی ڕەخنەی پێرێزی سەرۆکی ڕیال مەدرید ببێتەوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

خشتەو کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە

یاسین

پرێمەرلیگ.. نیۆکاسل یونایتد گۆڵبارانی تۆتنهامی کرد

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. پاریس بردیەوە و لیڤەرکوزنیش خۆی گەیاندە پلەی دووەم

یاسین