zagros news agency

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی ڕیال مەدریدی دەوێت

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان ئاشکرایان کردوە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی هێڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید،کە ئەوەش لەسەر داوای لویز ئینریکی ڕاهێنەری یانەکەیە.

یانە فەڕەنسیەکە دەیەوێت بۆ هاوینی ئەم وەرزە “ڕائول ئەسێنسیۆ”ی یاریزانی دڵی بەرگری یانەی ڕیال مەدرید بگوازێتەوە ڕیزەکانی و بەو مەبەستەش دەستی کردوە بە گفتوگۆ لەگەڵ مێرینگی و ئامادەشە 45 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە شاهانەیەکە بۆ بتەو کردنی هێڵی بەرگری تیپەکەی.

ئەسێنسیۆ ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیال مەدرید ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و چاوی یانە گەورەکانی ئەوروپای ڕوو لەخۆی هێناوە و جگە لە پاریس سانجێرمان چەندان یانەی دیکە ئامادە بۆند لەگەڵ ئەو ئەستێرە ئیسپانیە ئیمزا بکەن،بەڵام بۆند کردن لەگەڵ ئەو یاریزانە زۆر قورس دەبێت،چونکە یانەکەی ئامادە نییە دەست بەرداری بێت و بەداهاتووی تیپەکەی دەزانێت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سلۆت بە لێدوانێک ئیساک شۆک دەکات

یاسین

سوودانی ڕادەسپێرێت پێداچوونەوە بەو بڕیارانەدا بکرێت کە کاریگەرییان لەسەر بازاڕی عێراق هەبووە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد تڕامپ دەکات

یاسین