ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یامال چەند نهێنیەک دەدرکێنێت

 

لە لێدوانێکیدا بۆ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، یامال وتی: پێموایە کەس گومانی نییە کە من چەندە بەرشەلۆنەم خۆشدەوێت و چەندە دەمەوێت لێرە بمێنمەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەگەر هەردوولا بیانەوێت شتێک ڕووبدات ئەوە ڕوودەدات، من هەموو شتێک قەرزاری بەرشەلۆنەم.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە پاریس سانجێرمان لە هاوینی ڕابردوودا بڕی 200 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کرد بۆ گواستنەوەی، یەمال وتی: من بە شێوەیەکی شەخسی هیچ ئۆفەرێکم پێنەگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پەیوەندی بە کەسێکی نزیکیشەوە بکردایە پێم نەدەگوت، چونکە گرێبەستم لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە و پێموانییە بتوانم بچمە یانەیەکی تر، چونکە بارسام خۆشدەوێت.
گرێبەستی ئێستای یەمال لەگەڵ بەرشەلۆنە تا 30ی حوزەیرانی 2026 درێژ دەبێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئیسپانیا لە دوا خولەکەکان ئەڵمانیای لە جامەکە دوورخستەوە

یاسین

مانشستەر ستی شوێنگرەوەی دی بڕۆین دیاری دەکات

یاسین

سەڵاح مەرجێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول دادەنێت

یاسین