zagros news agency

تێباس: ڕیال مەدرید ناتوانێت واز لە گریان بهێنێت

 

خافێر تیباس سەرۆکی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید گرت کە لەم دواییانەدا بەردەوام هێرشیان کردە سەر ناوبژیوانان.

تیباس ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی “theobjective” ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، یانەی ڕیال مەدرید یانەیەکە هەرگیز لە گریان ڕاناگرێت، هەموو هەفتەیەک دەگری، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەش هەرگیز دۆڕان قبوڵ ناکات، هەموو ئەو شتانەی ڕوودەدەن بەهۆی ئەوەوەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت سیستەمی ناوبژیوانی بگۆڕین، ئەگەر ڕاپرسییەکمان لەنێوان یانەکاندا ئەنجامدابا، دەیانگوت ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە زۆرترین سوود لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیفا لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە کاتی پشووی نێوان تایمەکان ئەنجام دەدات

ahamd.luqman

لێدوانی توندی لویس فیگۆ دژی ئینفانتینۆ

ahamd.luqman

مباپێ مەترسییەکی گەورەی لەسەرە

یاسین