ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

یامال ئامادەیە

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ئاشکرایکرد، ڕۆژی سێشەممە، دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەستێرەی بەرشلۆنە لامین یامال، پێش یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید،کە ئەمشەو سێشەممە، بەرشەلۆنە لە یاریگای ئۆڵۆمپی لویس کۆمپانیس، لە یاری چوون قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشای ئیسپانیا، میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.

دوێنێ دووشەممە، یەمال لەگەڵ بەرشەلۆنە مەشقی نەکرد، دوای ئەوەی لە یارییەکەی ئەم دواییەی بەرامبەر لاس پاڵماس، لە گەڕی ٢٥ی لالیگا تووشی پێکانێک بوو،یەمال لە هۆڵی وەرزش ڕاهێنانی دەکرد، بۆ ئەوەی ئەو پێکانە نیشان نەدات کە بەرامبەر پاڵماس تووشی بووە.

بەڵام بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یەمال پەیوەندی بە پێکهاتەی بەرشەلۆنەوە کردووە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ و ئامادەیە بۆ یاریکردن.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یامال ئامادەبووە و بەشێکە لە تیپەکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام بڕیاری کۆتایی بەدەست هانس فلیکی ڕاهێنەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لە پریمەرلیگ ئەم یارییانە بەڕێوەدەچێت

یاسین

سیمیۆنی: مێژووی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە مێژووی ئێمە گەورەترە

یاسین

جامی یۆرۆ.. ئینگلتەرا لەدوا خولەکەکان هۆڵەندای ناردە ماڵەوه و گەیشتە یاری کۆتایی

یاسین