zagros news agency

ديا جوان کۆچی دوایی کرد

دیا جوان، شاعیر و رۆشنبیری کوردی رۆژئاوای کوردستان لە شاری دهۆک کۆچی دوایی کرد.

دیا جوان لە دایکبووی 1953ـی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە 1975 هاوسەرگیری کردووە و چووەتە شام و لە 1977ـەوە دەستی بە نووسین کردووە. 

بەشێکی بەرچاو لە بەرهەمە شیعرییەکانی وەرگێڕدراون بۆ زمانی عەرەبی و لە زۆربەی رۆژنامە و چاپکراوە کوردی و عەرەبییەکانی سووریا بەرهەمەکانی بڵاوکردووەتەوە.

لە ماوەی ژیانیدا، بەشداری لە خەباتی مەدەنی کردووە و لە چەندین رێکخراو و ناوەندی کولتووری و تایبەت بە پرسەکانی ژن بووەتە ئەندام و خەڵاتی رێکخراوی “ئوسمان سەبری” پێبەخشراوە.

لە هەرێمی کوردستانیش خەڵاتی “مەلای جزیری” لە بواری ئەدەبدا بەدەستهێناوە و لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری تونسەوە لە 2001دا خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.

دوای تەمەنێک لە خزمەتکردن، رۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، لە شاری دهۆک کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

جیابوونەوەی کیت ئۆربان و نیکۆڵ کیدمان و پەیوەندییە نوێیەکان

ART

داهاتی “Deadpool & Wolverine” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART