خولی ئەمریکی سزای لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی ڕاگەیاند، بەهۆی کێشەیەکەوە لە کۆتایی یارییەکەی تیپەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر نیویۆرک سیتی، شەممەی ڕابردوو.
عەدەسەی کامێراکان دووجار وێنەی مێسی گرتووە کە ملی مێهدی ئەلبلوشی یەکێک لە یاریدەدەرەکانی ڕاهێنەرانی یانەی نیویۆرک سیتی دەگرێت، دوای ئەوەی یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.
کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەڵسوکەوتەی مێسی پێشێلکردنی یاساوە خولەکەیە بە دانانی دەستەکانی لەسەر دەموچاو، سەر یان ملی یاریزانێکی بەرامبەر، بەو پێیەش غەرامە کراوە، کە بەهای ئەو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە.
هەروەها لویس سوارێزی هاوڕێی میسیش لێدانی سزای هاوشێوەی پێدرا بەهۆی ئەوەی لە نیوەی یەکەمدا دەستی خستە سەر ملی بێرکێ ڕیسای بەرگریکاری نیویۆرک.
جێگای سەرنجە کە مێسی گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ئینتەر میامی لە کاتی وەستاندا دروستکرد، بۆ تێلاسکۆ سیگۆڤیای هاوڕێی.