zagros news agency

پاریس سانجێرمان گورزێکی گەورە لە پێرێز دەدات

دوای بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێز،ئەو پیاوە تەمای ئەوەی هەیە بۆ وەرزی داهاتوو پێکهاتەیەکی تۆکمە دروست بکات بۆ یانەکە لەژێر سەرپەرشتی جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی تاکو قەرەبووی خراپی دوو وەرزی ڕابردوو بکاتەوە بۆ هاندەرانی و گواستنەوەی کۆناتێ و دۆمفرێسی کردۆتە بەڵگەیەک بۆ ئەم بابەتە.

بەپێی زانیاریەکانی فوت مێرکاتۆ هەوڵی پێرێز لە ئێستادا گواستنەوەی جواو نێڤێس یان ڤیتینیایە،بەڵام پاریس سانجێرمان هیچ قسەیەک ناکات لەم بابەتە و نایەوێت بەهیچ شێوەیەک ئەو دوو یاریزانە بفرۆشێت،کە ئەمە کاری سەرۆکەکەی ڕیاڵ مەدریدی قورس کردوە و ڕێگری دەکات لەخەونەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتانەی دەیەوێت لەوەرزی داهاتوو.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای گواستنەوەی یاریزانان ڕایگەیاند؛ پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئەوروپا سازش ناکات لە بابەتی فروۆشتنی یاریزانەکانی و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو هەموو ئەستێرەکانی بمێننەوە تاکو بتوانێت بۆ جاری سێیەمین نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە،بەڵام جارێ هەموو شتێک کۆتایی نەهاتووە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ داوای گەوهەرەکەی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین

پرێمەرلیگ.. بە سەرکردایەتی فۆدین مان سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین

بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین