zagros news agency

مانچستەر یونایتد داوای ئەستێرەیەکی ڕیال مەدرید دەکات

 

یانەی مانچستەر یونایتد گەڕایەوە بۆ هەوڵدان بۆ گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی ڕیال مەدرید، بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ئەو یاریزانە بگرێتەوە.

مانچستەر یونایتد پێشتر لە هاوینی ڕابردوو هەوڵی گواستنەوەی ئەندری لۆنینی گۆڵپارێزی ئۆکراینی دابوو، بەڵام ئەم دووەمیان بڕیاریدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی تا ساڵی 2030 نوێکردەوە.

بەڵام لونین لەم وەرزەدا تەنها 9 یاری بۆ ڕیال مەدرید ئەنجامداوە و مشتومڕێکی زۆر لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە هەیە.
بەپێی بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ”ی ئیسپانی، یانەی مانچستەر یونایتد جارێکی دیکە پەیوەندی بە بریکاری یاریزانە بەناوبانگەکەی خۆرخی مێندێزەوە کردووە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی لونین بدات.

بەرنامەی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر لۆنین داوای ڕۆیشتنی بکات، ئەوا ڕیال مەدرید کراوە دەبێت بۆ دانوستان، بەڵام ئاسانکاری بۆ شەیتانە سوورەکان ناکات لە گرێبەستەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

یۆڤانتۆس گفتوگۆ لەگەڵ چاڤی دەستپێدەکات

یاسین

چارەنووسی نەیمار لەگەڵ یانەی هیلال ڕوون نییە

یاسین

نهێنی دوودڵی دیکۆ بۆ جێهێشتنی بەرشەلۆنە

یاسین