ناسر ئەلشەمرانی ئەستێرەی پێشووی یانەی هیلال پێی وایە یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی مەغریبی تیپەکەی لە لێدانی چەندین گۆڵ لەم وەرزەدا ڕزگار کردووە.
ئەلشەمرانی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: بۆنۆ لەم وەرزەدا تەنها لە حەوت یاریدا گۆڵێکی خاوێنی پاراستووە، ئەمەش ژمارەیەکی باش نییە بە بەراورد بەو شتانەی کە وەرزی ڕابردوو بەدەستیهێناون.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، بەڵام ئەگەر بۆنۆ گۆڵپارێزی ئەلهیلال نەبوایە، ئەوا تیپەکە گۆڵی زیاتری لێدەدا، چونکە بەرگریی پێشەنگەکە لەم وەرزەدا لەڕادەبەدەر خراپ بووە و هەڵەی زۆر دەکات.

