zagros news agency

لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا تۆماری ژووری VARی بڵاوکردەوە

 

لێژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا تۆماری ژووری VARی بڵاوکردەوە کە باس لە دەرکردنی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی، هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید لە یارییەکەی یەکشەممەدا بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە قۆناغی ٣١ی لالیگادا بڵاوکردەوە.

لە خولەکی 37ی یارییەکەدا مباپێ کارتی سووری ڕاستەوخۆی وەرگرت، یارییەکەش بە بردنەوەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 1-0 کۆتایی هات، دوای لێدانێکی توندوتیژی بەرامبەر ئەنتۆنیۆ بلانکۆی یاریزانی یانەی ئەلاڤێس.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، بڕیاری دەرکردنەکەی سەرەتا لەلایەن ناوبژیوان سۆتۆ گرادۆوە نەدراوە، بەڵکو لە ژووری VAR لەلایەن گیل مانزانۆوە ئاگادارکراوەتەوە، کە دەڵێت: سیزار… سیزار… پێشنیار دەکەم بچیتە سەر شاشە، چونکە ئەگەری دەرکردن هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیال مەدرید چاوی لە ئەستێرەیەکی لیڤەرپولە

یاسین

پێشبینییەکان سەبارەت بە داهاتووی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆ

یاسین

ئەم گۆڵە دەچێتە مێژوو

یاسین