zagros news agency

ڕومێنیگە: مۆلەر دەتوانێت ‘موعجیزەیەکی بچووک’ بەرامبەر ئینتەرمیلان ئەنجام بدات

 

کارل هاینز ڕومێنیگێ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی بایرن میونشن پێی وایە تۆماس مۆلەر دەتوانێت گۆڕانکاری بۆ یانە باڤاریاکە دروست بکات، کاتێک سبەی چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ئینتەرمیلان دەبێتەوە.

بایرن میونشن دەبێت بە دوو گۆڵ لە ئینتەرمیلان بباتەوە لە یاریگای جوزێپی میازا لە میلانۆ بۆ ئەوەی درێژە بە هەڵمەتی چامپیۆنزلیگ بدات و سەربکەوێت بۆ قۆناغی چوارەمی پاڵەوانێتی کیشوەری، ئەوەش دوای دۆڕانێکی سەرسوڕهێنەر لە یاری گەڕانەوەدا کە هەفتەی ڕابردوو لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا.

ڕومێنیگێ بە ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیی ڕاگەیاندووە، تۆماس دەتوانێت یارمەتیدەرێکی گەورە بێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ئەستێرە دێرینەکە بتوانێت “موعجیزەیەکی بچووک” لە میلانۆ ئەنجام بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێترین هەواڵ دەربارەی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی دهۆک

یاسین

کلۆیڤەرت دەچێتە یانەیەکی فەڕەنسی

یاسین

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گۆنزالۆ گارسیا نابێت

یاسین