zagros news agency

کلۆیڤەرت دەچێتە یانەیەکی فەڕەنسی

یانەی لیۆنی فەرەنسی  ڕایگەیاند کە گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکاری هۆڵەندی، ڕۆبن کلایڤێرت، واژۆ کردووە کە لە یانەی کاسا پیای پورتوگالییەوە دێت. گرێبەستەکە بە بڕی ٣.٧٨ ملیۆن یۆرۆیە و بۆ ماوەی پێنج ساڵە تا ساڵی ٢٠٣٠.

لیۆن ڕوونیشیکردەوە کە ئەگەری زیادکردنی پاداشتێک بە بڕی ٦٥٠ هەزار یۆرۆ و ١٥٪ی قازانجی فرۆشتنی یاریزانەکە لە داهاتوودا هەیە.

ڕۆبن، کە تەمەنی ٢٤ ساڵە، کوڕی ئەستێرەی پێشووی یانەکانی ئەیاکس ئەمستردام، میلانۆی ئیتاڵی، بەرشەلۆنەی ئیسپانی و هەڵبژاردەی هۆڵەندا، پاتریک کلایڤێرتە، کە لە ئێستادا ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەندەنوسیایە. ڕۆبن کاروانی وەرزشی لە ئەکادیمیای ئەیاکس دەستپێکرد و پاشان پەیوەندی بە یانەی ئۆترێختەوە کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێزی کرواتیا و پورتوگال بەبێ براوە کۆتاییهات

یاسین

هیلال گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ بێنزیما ڕاگەیاند

یاسین

لەکۆتاییدا کارێراس قسەی خۆی کرد دەربارەی کێشەکەی لە ڕیاڵ مەدرید

sarkar