zagros news agency

ئەستێرەیەکی نەسڕ داوای ڕۆیشتن دەکات

 

یاریزانێکی ئەستێرەی یانەی ئەلنەسری سعودی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ڕێگەی پێبدەن لە تیپەکەی جێبهێڵێت.

یاریزانەکە ناوی عەبدولڕەحمان غەریب، تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە هاوینی ٢٠٢٢ پەیوەندی بە یانەی نەسرەوە کردووە و لە یانەی ئەهلی جداوە هاتووە. گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە جیهانییەکە تا هاوینی ٢٠٢٦ درێژ دەبێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕۆژنامەی ئەشرق ئەلئەوسەت، غەریب ئیدارەی ئەلنەسری لە خواستی ڕۆیشتنی بۆ ئەزموونێکی نوێ و بەشداریی زیاتر ئاگادارکردووەتەوە
عەبدولڕەحمان غەریب لەم وەرزەدا لە 29 یاری لەگەڵ یانەی نەسر بەشداری کردووە. تۆڕی گۆڵەکەی نەدۆزیوەتەوە، بەڵام سێ ئەسیستیشی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وردەکاری گرێبەستەکەی مۆدریچ لەگەڵ میلان

یاسین

بەرشەلۆنە نزیکە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆلمۆ

یاسین

وردەکاریەکانی گرێبەستی مانوێل ئاکانجی لەگەڵ ئینتەر میلان

یاسین