zagros news agency

ئایا ریال مەدرید متمانەیەی بەخۆیەتی تا سەربکەوێت بەسەر بەرشلۆنەدا؟

ئەگەرچی هەردوو یانە بەدوو دۆخ و ئاست و ئەنجامی جیاوازەوە روو لە یارییەکە دەکەن، بەڵام لەبەرئەوەی یارییەکە لەژێر ناوی کلاسیکۆدا ئەنجامدەدرێت، پێشبینیکراوە پڕ زەحمەت و رکابەری بێت بۆ هەردوو یانەکە.

ئەو دۆخەی هەردوو یانەی تێدان بەر لە یارییەکەی نێوانیان، تەواو جیاوازە، بارسێلۆنا لە لووتکەی درەوشانەوە و ئاست و ستایلی یارییکردن و خەونی گەورەدا دەچێتە یارییەکە، لە کاتێکدا ریال مەدرید تیپێکی پڕ لە کێشە و پێکان و ناسەقامگیر و داهاتوو نادیارە.

لە دوو کلاسیکۆی رابردووی وەرزی ئەمساڵی نێوان هەردوو یانەدا، بارسێلۆنا باڵادەستی و تێکشکاندنی رکابەرەکەی لە هەردوو یاریدا دووپاتکردەوە و ئەوەش پێدەچێ وەک گرێیەکی دەروونی بێت بۆ ریال مەدرید، لە کاتێکدا هەمووان باس لە دوورخستنەوەی راهێنەرەکەی دەکەن.

ئەو دوو سەرکەوتنەی ئەمساڵ بارسێلۆنای فلیک سەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆی خول و جامی سوپەردا بەدەستی هێنا، وایکردووە لە مەدرید متمانە بەتیپەکە زۆر کەم بێت و ئاستی گەشبینیش بەبەدەستهێنانی نازناوەکە زۆر دابەزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەرزیی رێژەی برسییەتی لە غەززە هۆشداری دەدات

یاسین

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

یاسین

لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا

یاسین