سەرچاوەکانی هەواڵ ئەوەیان ئاشکرا کردوە یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی هەنگاوەکانی دەست پێکردوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی “بوکایۆ ساکا” ئەستێرەی تیپەکەی بە مەبەستی هێشتنەوەی ئەستێرەی یانەکەی و ڕزگار بوونی لە پرێسی یانەکانی سەرهێڵ بۆ ئیمزا کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانەکە.
ساکا هەر لە ئەکادیمیای یانەی ئارسێناڵ پەروەردە بووە و لە 2019 یاری بۆ تیپی یەکەمی تۆپچیەکان دەکات و ئەم وەرزەش ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات،کە لە 21 یاری ئەم وەرزە خاوەنی 6 گۆڵ و 10 ئەسیستە،بەو هۆیەش یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە و بۆندی لەگەڵ ئیمزا بکەن.
بۆندەکەی ئێستای ساکا لە هاوینی ساڵی 2027 لەگەڵ یانەکە کۆتایی دێت و یانەکەش ناوێت خولەکێک درەنگتر بێت بۆ ئیمزا کردنی گرێبەستە نوێکەی گەوهەرە ڕەشەکەی باڵی ڕاستی تیپەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

