zagros news agency

باشترین کات بۆ خواردنی چەرەساتەکان

چەرەساتەکان وەک ژەمێکی سوک دەخورێن ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانیان تێدایە ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی هەوکردنەکاندا هەیە، هەروەها دەڵەمەندن بە چەوری سوودبەخش، ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدەن.

چەرەساتەکان ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە وزە بە لەش دەبەخشن، بۆ دەستکەوتنی هەموو سوودەکانی چەرەسات باشترە لە بەیانیاندا بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن، چونکە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێن هەیە و یارمەتی تەندروستی دڵ دەدەن.

باشترە چەرەساتە قورس و سوورەکراوەکانی وەک گازۆ و ئەوانەی بە شوکولاتە داپۆشراون پێش خەوتن نەخورێن چونکە بۆ هەرس قورسن و لەکاتی نوستندا بێزارت دەکەن، ڕۆژانە دەتوانرێت مشتێک چەرەسات بخورێت کە بەنزیکەی دەکاتە 20 بۆ 25 دەنک.

هەواڵی پەیوەندیدار

جیاوازی گۆشتی ماسی و گۆشته‌کانی تر چیه‌؟

lana

چۆن دەتوانین جەستەمان لە شەکربەتاڵ کەین

lana

بۆ یه‌كه‌م جار، نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنی سییه‌كانی به‌راز بۆ مرۆڤ كرا

سەڵاح