ئەنتۆنیۆ دی جینارۆ ئەستێرەی پێشووی ئیتاڵی نیگەرانی خۆی لە دۆخی ئینتەرمیلان دەربڕی پێش یارییەکەی داهاتووی بەرشەلۆنە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە چوارشەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.
دی جینارۆ باسی لە دۆخی ئەم دواییەی نێرازۆری کرد و وتی: ئینتەر ماندوو و خاو و بە شێوەیەکی یەکپارچە دەجووڵێت، بڕیار بوو خولەکە ئامادەکارییەک بێت بۆ چامپیۆنزلیگ، بەڵام دوێنێ ڕۆما دەیتوانی سێ یان چوار گۆڵ تۆمار بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغێکی زۆر قورسە بۆ تیپەکە، یارییەکەی چوارشەممەش بەرامبەر بەرشەلۆنە یارییەکی یەکلاکەرەوەیە بۆ وەرزەکەیان.
ئینتەرمیلان قۆناغێکی هەڵاوسانی فۆرم بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش نیگەرانییەکانی لەسەر ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە زیادکردووە، کە دوای بردنەوەی نازناوی جامی شا بە ڕۆحێکی بەرزەوە دەچێتە نێو یارییەکەوە، ئەمەش وایکردووە ڕووبەڕووبوونەوەکە ببێتە لوتکەی ئەوروپی بەڵێنی وروژاندن و تەحەدای بەرچاو.

