zagros news agency

کیم مین جای: پێکانەکانم هیچ بیانوویەک نین بۆ هەڵەکانم

 

کیم مین جای بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن دووپاتیکردەوە کە پێکان و کێشەکانی ماسولکەکانی کاریگەری زۆری لەسەر ئاستی ئەم وەرزە هەبووە.

کیم لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: هەڵە ڕوودەدات، جا پێکانت هەبێت یان یارییەکی زۆرت ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێموانییە پێکان یان ماندوێتی بیانوو بێت، هێشتا دەتوانم سەرنجم لەسەر شتێک بێت و ڕێگەیەک بۆ بردنەوە بدۆزمەوە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە هەواڵەکانی ڕۆژنامەکان خواستی بایرنیان بۆ فرۆشتنی کیم ئاشکرا کرد دوای دابەزینی ئاستی فۆرمەکەی لەم وەرزەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئەستێرەکەی نوێ دەکاتەوە

یاسین

ڕۆناڵد کۆمان؛ متمانەی هۆڵەندا گەڕاوەتەوە و چاوەڕوانی قۆناغەکانی داهاتووین

ahamd.luqman

ڕۆدری؛ لە لێواری کۆتاییهاتنەوە تا شکاندنی ژمارە پێوانەییە مێژووییەکان

ahamd.luqman