یەکێتی تۆپی پێی جیهان FIFA ئاشکرای ماوەیەکی زۆرە بەشێکی زۆری داتا و وێبسایت و ئەپەکانیان بوونەتە ئامانجی تۆڕێکی هاک کردن و هێرشێکی زۆری ئەلیکترۆنیان لەسەر وە لەکۆتاییدا لەڕێگای ناسنامەی ساختە و کەسی نادیارەوە تواندراوە بچنە نێو بەشێکی زانیارییەکان و دزە بکرێتە نێو مەلەفی هەستیار.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت تواندراە زانیاری دەربارەی هەندێک کارمەند و زانیاری دەربارەی هەندێک مەلەف ببردرێن،بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە ئەو داتایانە چین بردراون و دەربارەی چ بابەتێکن وە ترس هەیە داتاکانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا دزەیان پێکرا بێت.
شایەنی باسە میدیاکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە زیاتر لە 12 گێگابایت داتا و زانیاری دزراون،کە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرچاو لەخۆ دەگرێت لە زانیاری و مەلەفی هەستیار،بەڵام تاکو ئێستا دیار نییە بە ڕوونی چین،وە تاکو ئێستا لێکۆڵینەوە بەردوامە لەو بارەیەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

