پێش یارییە چارەنووسسازەکەی بەرشەلۆنە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ سبەی سێشەممە، ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئینتەرمیلان دووپاتیکردەوە کە تیپەکەی بڕیارە ئەو هەڵانەی لە یاری گەڕانەوەدا کردوویانە ڕاست بکاتەوە.
باستۆنی دەڵێت: زۆرێک لە گرتە ڤیدیۆییەکانی بەرشەلۆنەمان بینیوە، بەڵام یاریکردن بەرامبەریان تەواو جیاوازە، کوالیتییەکی هێندە بەرزیان هەیە کە ڕووبەڕووبوونەوەیان ئەستەمە، تەنانەت دوای ئامادەکاری پێشوەختەش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین هەڵەی پاسمان ئەنجامدا کە دەکرا ببێتە هۆی هەلی گۆڵکردن، دەبێت لە یاری گەڕانەوەدا خۆمان لێیان بەدوور بگرین،
“دەتوانین زۆر پێشبکەوین، لە وانەکانی یاری گەڕانەوەش فێر دەبین، باوەڕمان بە توانای خۆمان هەیە بۆ گۆڕینی شتەکان”.

