ڕۆژنامەی ڕیلێڤۆ بڵاویکردەوە، چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ئایندەی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی ئاگادارە کە کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی دەبێتە بەردی بناغەی پڕۆژە نوێیەکەی تیپەکە.
ئەلۆنسۆ کە چاوەڕوان دەکرێت دوای مۆندیال دەستبەکاربێت، مباپێ وەک ئەو یاریزانە سەرەکییە دەبینێت کە هەموو شتێک لە یاریگادا لە دەوری بنیات بنرێت.
پلاندانان بۆ وەرزی داهاتوو لە ئێستاوە دەستی پێکردووە، ئامانجیش دروستکردنی تیپێکی ڕکابەرییە لە دەوری مباپێ کە توانای بەدەستهێنانی نازناوی ناوخۆیی و ئەوروپای هەبێت.

