هاندەران بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یارییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنەن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئیڤان زامۆرانۆ پێی وایە یەک هۆکار هەیە کە بڕیار دەدات کێ سەردەکەوێت بۆ یاری کۆتایی.
سەبارەت بە یارییەکە، زامۆرانۆ، ئەستێرەی پێشووی ئینتەرمیلان وتی: ئینتەر و بەرشەلۆنە فەلسەفەی جیاوازیان هەیە، بەڵام لە ڕوویەکەوە لەیەک دەچن، ئەویش بە تۆپ باشتر یاری دەکەن نەک بەبێ تۆپ، ئینتەرمیلان دەبێت هەوڵبدات بۆ ماوەیەکی زۆر تۆپەکە بهێڵێتەوە بۆ ئەوەی متمانەی بەرانبەرەکەی لێ زەوت بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئەمشەو زۆرترین کۆنترۆڵی یارییەکە و تۆپەکەی هەبێت، سەردەکەوێت بۆ یاری کۆتایی،ئەگەری گۆلیشی زیاتر دەبێت و سەردەکەوێت.

