zagros news agency

لیڤەرپوول نوێکردنەوەی گرێبەستی برادلی ڕاگەیاند

 

یانەی لیڤەرپوول لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کۆنۆر برادلی بەرگریکاری لای ڕاستی ڕاگەیاند و تا هاوینی 2030 لەگەڵ تیپەکەدا دەمێنێتەوە، ئەمەش گوزارشتە لە متمانەی یانەکە و ستافی تەکنیکی بە توانای یاریزانە لاوەکە.

برادلی لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ دەستی بە یاریکردنی لەگەڵ یانەی لیڤەر کردووە دوای ئەوەی لە یانەی دونگانۆن یونایتدەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیدزەوە کرد، لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٠ یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی واژۆکرد.

ئەو یاریزانە لە هاوینی 2023 گەڕایەوە لیڤەرپوول بۆ ئەوەی جێگەی خۆی لە تیپی یەکەم مسۆگەر بکات، 23 یاری ئەنجامدا و لە مانگی یەکی ساڵی 2024دا یەکەم گۆڵی بەرامبەر چێڵسی تۆمارکرد، هەروەها بەشداری کرد لە بردنەوەی جامی کاراباو بەرامبەر هەمان ڕکابەر دوای مانگێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

فلۆرێـنـتـیـنۆ پێرێز چاوی لەسەر ئەستێرەیەکی لیڤەرپول داناوە

یاسین

کیڤن دی برۆین و ناپۆلی زۆر لەیەکتری نزیکن

یاسین

ئینتەر ناوەڕاستکارێکی گواستەوە و ڕاهێنەری داهاتووی دیاری کردوە

یاسین