ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، تۆماس پارتێی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست دەیەوێت بۆ وەرزێکی تر لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بمێنێتەوە، بەڵام چەند هۆکارێک دۆخەکە بۆ یانەکە ئاڵۆزتر دەکەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تەمەنی پارتێی و بەرزی مووچە و تۆماری پێکانی هەموو ئەو هۆکارانەن کە مانەوەی پارتێی لەگەڵ تیپەکەدا قورس دەکەن.
ئەگەر ئارسناڵ بڕیاریدا ڕێگە بە ڕۆیشتنی پارتێ بدات، ئەوا یانەکە بەنیازە یاریزانێکی نوێی ناوەڕاستی یانەکەی بگوازێتەوە، کە دەبێتە زیادکردنێکی بەرچاو بۆ مارتن زوبیمێندی، کە ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.

