zagros news agency

لیڤەرپول بۆندی جێرمی فریمپۆنگ یەکلایی دەکاتەوە

مانشێتی ڕۆژنامەکانی ئەمڕۆ باسیان لە بۆندی نێوان جێرمی فریمپۆنگی هۆڵەندی یاریزانی ئێستای یانەی بایرن لیڤەرکوزن کردوە،کە بە تەواوی ڕێککەوتووە لەگەڵ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی و یاریزانەکە پشکنینە پزیشکیەکانی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندوە،کە تەنها ڕاگەیاندنی ڕەسمی ماوە بۆ بۆندەکەی ئەو یاریزانە.

فریمپۆنگی تەمەن 24 ساڵ بەرگریکاری باڵی ڕاستە و دەتوانی لە ڕاستی ناوەڕاستیش یاری بکات،کە لەم وەرزەدا بەشداری 34 یاری کردوە لەگەڵ یانەکەی و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردوە و خاوەنی 5 گۆڵ و 5 ئەسیستە و لیڤەرپول دەیەوێت کەلێنی ئاڕنۆڵد بەو یاریزانە پڕ بکاتەوە،کە کۆتایی ئەم وەرزە ڕیزەکانی ڕێدز بەجێدێـڵـێ.

بەپێی سەرچاوەکان بۆندەکەی فریمپۆنگ بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆیە و لەسەر داواکاری ئاڕن سڵۆتی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول یاریزانەکە گواستراوەتەوە،کە سڵۆت زۆر سەرسام بووە بە ئاستی ئەو یاریزانە لاوەی لیڤەرکوزن بەتایبەتی لەم وەرزەدا یەکێک بووە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ئەو یانەیە.

کاروانی پیشەگەری جێرمی فریمپۆنگ
مانچێستەر سیتی بۆ سێڵـتـیک 2019
سێـڵـتـیـک بۆ بایرن لیڤەرکوزن 2021

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌

یاسین

سەدان دەرچووی بەشی پزیشکی لە پارێزگای زیقار خۆپیشاندانیان کرد

یاسین

بەهۆی هێرشی داعش لە بیابانی ڕەقە ١١ کەس گیانیان لەدەست دا

سەڵاح