zagros news agency

یانەکانی پریمەرلیگ کێشەیان هەیە

لەم وەرزە ژمارەی گۆڵکردنی نیگەرانکەر بۆ یانە گەورەکانی خولی ئینگلیزی هەبووە .

لیڤەرپوول لە پێشەنگی ڕیزبەندی ئەو تیپانەدایە کە لەم وەرزەدا لە خولی ئینگلیزیدا زۆرترین هەلی ڕوونی دروستکردووە، ١٤٦ هەلی ڕوونی دروستکردووە بەڵام ٨٩ هەلی لەدەست داوە، ئەمەش نیشاندەرێکە کە ڕەنگدانەوەی ململانێکانی ڕیدزە لە بەردەم گۆڵ سەرەڕای هێرشە توندەکەی.

چێڵسی پلەی دووەمی بەدەستهێنا بە 117 هەل و 81 هەلی لەدەستچوو، ئەستۆن ڤێلاش بە 114 هەل و 76 هەلی لەدەستدا.
مان سیتی پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و 108 هەلی دروستکرد و 63 هەلی لەدەستدا، ئارسناڵیش بە 106 هەلی دروستکردن و 67 هەلی لەدەستچوو پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.

ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە تیپە سەرەکییەکان بەردەوامن لە ڕەخساندنی دەرفەتی زۆر، بەڵام لە هەمان کاتدا، کێشەیان هەیە بۆ گۆڵکردن، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەنجامی هەندێک یاریی دەبێت و ببێتە هۆی لەدەستدانی خاڵەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنانا بە ڕیکۆردێکی نەرێنی یونایتد جێدەهێڵێت

یاسین

کارتە سوورەکەی بیلینگهام هەرا دەنێتەوە

یاسین

گواردیۆلا هەموو شتێکی درکاند

یاسین