ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشکرا کردوە،کە لۆکاس ڤازکوێزی ئیسپانی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید کاتی ڕۆیشتنی لە یانەکە درکاندوە،کە قەرار وایە یاریزانەکە لە دوای مۆندیالی یانەکانەوە ڕیزی یانە شاهانەیەکە بەجێـبـێـڵـێ.
بۆندەکەی ڤازکوێز لە کۆتایی مانگی شەشی ئەمساڵ تەواو دەبێت،بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی کورت بۆندەکەی لەگەڵ مێرێنگی نوێ بکاتەوە تاکو هەلی بەشداری کردنی هەبێ لە مۆندیالی یانەکان و لەدوای ئەو پاڵەوانەتیە یانەکە جێـبـێـڵـێ.
ڤازکوێزی تەمەن 33 لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە کردوە و لەگەڵ ئەو تیپە خاوەنی 5 چامپیۆنزلیگ و چەندان نازناوی دیکەیە،کە هۆکاری ڕۆشتنی لە یانەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵکشانی تەمەنی و دابەزینی ئاستی لەگەڵ ئەوەش هاتنی ئاڕنۆڵد بۆ تیپەکە پاڵنەرێکی باشتر بوو بۆ چوونی لە ڕیاڵ مەدرید.
“سەرکار ڕێبوار”

