برۆنۆ فێرناندێز ڕایگەیاند، شانازی بە کاپتنی یانەی مانچستەر یونایتدەوە دەکات لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ کە ئەمرۆ بەرامبەر تۆتنهام ئەنجام دەدرێت.
فێرناندێز پێش یارییەکە لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: شانازییەکی گەورەیە کە کاپتنی ئەم تیپە بم. واتە: بەرپرسیارێتییەکە کە بە دڵ و گیان لە ئەستۆ دەگرم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک منداڵ بووم خەونم بە بردنەوەی نازناوەکانەوە دەبینی، ئێستا گەیشتوین.وە لەگەل ئەوەدا وتی هەموو توانای خۆمان دەخەینە گەر بۆ بردنەوەی یاریەکەی ئەمشەو.

