zagros news agency

نهێنی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید بۆ ئارسێناڵ ئاشکرا دەبێت

 

ڕۆژنامەکانی ئینگلتەڕا ئەمڕۆ نهێنیەکی یانەی ئارسێناڵیان خستە سەر مانشێتی ڕۆژنامەکانی خۆیان،کە ڕایانگەیاندوە یانەکە بە نهێنی دەستی کردوە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بە مەبەستی گواستنەوە “ڕۆدریگۆ”ی ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی مێرێنگی.

تۆپ هاوێژەکانی لەندەن بە چڕی کەوتوونە مامەڵەی گواستنەوەی یاریزانەکە تایبەت دوای ئەوەی یاریزانەکە ویستی ڕۆشتنی لە ڕیاڵ مەدرید نەشاردۆتەوە،بەهۆی ئەوەی هەلی کەمی دراوە پێی و نایەوێت ببێتە پاشکۆی پێکهاتەی تیپەکە،کە ئەماش ئاسانکاری باشتر دروست دەکات بۆ هاتنی ئەو ئەستێرەیە بۆ ئازسێناڵ.

ڕیاڵ مەدرید بۆ دەستبەردار بوون لە ڕۆدریگۆ داوای زیاتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات و ئارسێناڵیش دەیەوێت بە زووترین کات ئەم بابەتە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایی پێـبـهـێـنـێـت،بەڵام هاوشانی ئارسێناڵ یانەکانی (مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد و چێڵسی و لیڤەرپول) لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە،کە ئەم ڕکابەریە قورسی خستۆتە کاری گواستنەوەی ڕۆدریگۆ بۆ ئارسێناڵ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. دۆرتمۆند بە ڕیمۆنتادا ئەتلەتیکۆی دوورخستەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

زاخۆ توانی شکست بە هەولێر بێنێت

یاسین

ڕودیگەر داوای لێبوردن دەکات

یاسین