zagros news agency

زاخۆ توانی شکست بە هەولێر بێنێت

 

لەگەڕی 18ی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەسەر یاریگای شەهید فرانسۆ هەریری یانەی هەولێر میوانداری یانەی زاخۆی کرد و یاریەکەش بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەچوو
گێمی یەکەمی یاریەکە بەبێ گۆڵ تەواو بوو سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی هەردوو یانە بۆ تۆماری گۆڵ.

لە گێمی دووەمدا هەردوو یانە بەردەوام نزیک دەبوونەوە لەگۆڵی یەکتری بەڵام تۆماری گۆڵ دواکەوت بۆ کۆتاییەکانی یاری،تائەوەی لە خولەکی 87 بۆربا دی ئاکینۆی بەڕازیلی توانی گۆڵی یەکەمی زاخۆ تۆمار بکات و یاریەکەش بەو تاکە گۆڵە لەبەرژەوندی زاخۆی دەلال کۆتایی هات.

بەو سەرکەوتنەش یانەی زاخۆ گەیاندە 30 خاڵ و هاتە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی
یانەی هەولێریش بەم شکستەی هاتە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی بەکۆکردنەوەی 34 خاڵ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپوڵ ئۆفەرێکی نوێی بۆ گواستنەوەی ئێکیتیکی پێشکەش کرد

یاسین

تیانی ڕیندەرز بووە یاریزانی مانچستەر سیتیی

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. کلاسیکۆ لە سودی دورتموند دژی میونشن کۆتاییهات

یاسین