ڕیاڵ مەدرید دوای کۆتایی هێنانی بەم وەرزەی و هێنانی ڕاهێنەری تازە،پێکانی ئەستێرەی ئۆرۆگوایی تیپەکەی “فیدریکۆ ڤاڵڤێردی” ڕاگەیاند،کە پێگەی فەرمی یانە شاهانەیەکە بڵاوی کردەوە و هەواڵە بە خێرایی بووە مانشێتی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا.
لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکاندا ڕۆژنامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە،کە پێکانەکەی ڤاڵڤێردی بەهۆی ماندوویی و شەکەتی زۆرەوەیە و یاریزانەکە لەلایەن پزیشکانی مێرێنگی ئامۆژگاری کراوە دەبێت پشوو بدات تاکو بەتەواوەتی چاک دەبێتەوە و ماوەی دوورکەوتنەوەکەشی لە هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت.
ڤاڵڤێردی ئەم وەرزە لەگەڵ ڕیاڵ یەکێک بوو لەیاریزانە گرنگەکانی تیپەکە و لەکۆی پاڵەوانەتیەکاندا وەکو یاریزانی سەرەکی پشتی پێدەبەسترا و لەم وەرزەش خاوەنی 9 گۆڵ و 8 ئەسێستە لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا.
“سەرکار ڕێبوار”

