zagros news agency

کیڤن دی برۆین و ناپۆلی زۆر لەیەکتری نزیکن

 

ڕۆژنامە جیهانیەکان ئەمڕۆ ئەوەیان دوپات کردۆتەوە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی نزیکترین بژاردەی کیڤن دی برۆینی بەلجیکیە بۆ یاری کردن لە وەرزی داهاتوودا و هەموو ئەگەرەکان ئەو دەبنە خولی ئیتاڵی و بەو مەبەستەش ئەمڕۆ دی برۆین لەگەڵ بریکاری کارەکانی سەفەری ئیتاڵیایان کردوە بۆ تەواو کردنی ڕێکارە یاساییەکانی ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵ یانە شین پۆشەکەی ئیتاڵیان.

دی برۆین دوای ئەوەی گرێبەستەکەی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێ نەکردوە و بڕیاری جێهێشتنی یانە ئینگلیزیەکەی دا لەدوای 9 وەرز یاری کردنە لەگەڵ سیتیزن،کە لەو ماوەیەدا توانی 18 نازناو لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بێنێت،کە گرینگترینیان بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگی ساڵی 2023 بوو.

دی برۆین ئێستا تەمەنی 33 ساڵە و یانەی ناپۆلیش دەیەوێت سوود وەرگرێت لە ئاست و ئەزموونی ئەو یاریزانە و ڕیزەکانی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی تۆکمەتر بکات بۆ وەرزی داهاتوو،کە لە ئەگەری چوونی بۆ یانەی ناپۆلی دی برۆین دەبێتە یەکێک لە بۆندە مێژووییەکانی ئەو یانە ئیتاڵییە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی بروسیا دۆرتمۆند بە گواستنەوەی بەرگریکارێک چێڵسی لە سزایەکی قورس ڕزگار دەکات

یاسین

دەیڤد ئەلاباو دوای گەڕانەوەی بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان چابی ئەلۆنسۆی سەرسام کرد

یاسین

لە سێریا ئەی ساسۆلۆ میلانی ڕاگرت

یاسین