داڤید ئۆرێستینی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی جیهانی ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکیدا ئەوەی ڕاگەیاند یانەی ماچێستەر یونایتدی ئینگلیزی سەرجەم کارەکانی گواستنەوەی (ماتیۆس کونیا)ی بەڕازیلی یاریزانی یانەی وۆڵڤەرهامتنی تەواو کردوە و تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی ماوە.
بەگوێرەی وتەکانی داڤید بۆندەکەی کونیا بە بڕی 62 ملیۆن پاوەند دەبێت و بڕی پارەکە لەماوەی دوو ساڵی ڕێکدا دەدرێ و ماوەی گرێبستی یاریزانەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بۆ 5 ساڵ دەبێت،کە مانچێستەر بەو شێوازە لەگەڵ کونیا و وۆڵڤەر ڕێککەوتووە.
کونیا لەدایک بووی 27/5/1999یە و یاریزانەکە ئەمڕۆ تەمەنی بوو بە 26 ساڵ،کە دەتوانێت لە باڵی ڕاستی هێرشبەر و سەرەڕمی هێرشبەری یاری بکات
ئەم وەرزەش لەگەڵ وۆڵڤەرهامتن لەکۆی 36 یاری لەم وەرزەی سەرجەم ڕکابەریەکان 17 گۆڵ و 6 ئەسیستی هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوو بەفەرمی ببێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد.
“سەرکار ڕێبوار”

