zagros news agency

ڕاستییە گرنگەکان سەبارەت بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی ٢٠٢٥

 

هاندەرانی تۆپی پێی ئەوروپا لە هەموو شوێنێک بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگن کە زۆر چاوەڕوان دەکرێت لەنێوان ئینتەرمیلان و پاریس سانجێرمان.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە یاریی کۆتایی لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا کە ماڵی بایرن میونشن بەڕێوەبچێت.
وەک بەشێک لە ڕووماڵکردنی یاری کۆتایی گەورە، هەشت ڕاستی سەرەکیتان پێشکەش دەکەین سەبارەت بەو یارییە:

ئەمەش دەبێتە ٧٠هەمین یاری کۆتایی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا.
لەدوای ساڵی ٢٠٠٤ەوە بۆ یەکەمجارە لە یاری کۆتاییدا تیپێکی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا بەشداری ناکات.
ئینتەرمیلان بەشداری حەوتەمین یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات.

یانەی پاریس سانجێرمان بەشداری دووەمین یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات.
ئینتەرمیلان سێ جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
پاریس سانجێرمان هەرگیز نازناوەکەی بەدەست نەهێناوە.
ئەمە دووەم جارە یانەی ئەلیانز ئارێنا میوانداری یاری کۆتایی دەکات، دوای خولی ٢٠١٢.
ناوبژیوانی ڕۆمانی ئیستڤان کۆڤاچ ناوبژیوانی یاری کۆتایی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ناوبژیوانێک لەخولی بەلجیکی لەخولەکی 87 یاریەکەی کۆتایی پێهێنا

یاسین

مان ستی سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

یاسین