ئەمشەو لە یاری کۆتایی چامپۆنزلیگ یانەی پاریس سانجێرمان و ئینتەر میلان ڕووبەڕووی یەکتری دەبنەوە،کە ئەشڕەف حەکیمی مەغریبی لەبەردەم هەلێکی مێژووییە بۆ تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی قەت نەکراو لەگەڵ وەکو یاریزانێکی مەغریبی.
حەکیمی ئەمشەو دەبێتە یەکەمین یاریزانی مەغریبی لەمێژوودا بەشداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بکات
هەرچەندە پێشتر حەکیم زیاش پێشتر لە ساڵی 2021 لەگەڵ چێڵسی گەیشتە یاری کۆتایی بەڵام بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری یاری کۆتایی بکات.
ئەشڕەف ئەمشەو ئەگەر گۆڵێک تۆمار بکات دەبێتە یەکەمین یاریزانی مەغریبی گۆڵ لە یاری کۆتایی تۆمار بکات و لەکاتی بوونە پاڵەوانیش دەبێتە یەکەمین یاریزانی عەرەبی لەمێژوودا لەگەڵ دوو یانەی جیاواز چامپیۆنزلیگ بباتەوە،کە لەساڵی 2018 حەکیمی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بووە پاڵەوان بەڵام بەشداری یاریەکەی نەکرد.
“سەرکار ڕێبوار”

