لە دوای یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ،کە پاریس سانجێرمان توانی بە 5 گۆڵی بێ وەڵام لە ئینتەر میلان بباتەوە،لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان لە لێدوانێکیدا وتی” بەدەست من بێت ئەمساڵ تۆپی ئاڵتونی دەدەم بە بەڕێز عوسمان دێمبێلی،چونکە ئەوەی ئەمساڵ ئەو کردی زۆر سەرسوڕهێنەر بووە،هەم لە بەدەست هێنانی نازناو و هەم لە سەرکردایەتی کردنی تیپ و هەم لە گۆڵ تۆمار کردن”.
شایەنی باسە ئەمساڵ ڕکابەری کردنی تۆپی ئاڵتوونی چڕ بۆتەوە و عوسمان دێمبێلی نزیکترین پاڵوێراوە بۆ بردنەوە نازناوەکە و هاوشانی ئەویش موحەمەد سەڵاحی میسڕی یاریزانی لیڤەرپول و دووانەکەی بارسێلۆنا ڕافینیای بەڕازیلی و لامین جەمالی ئیسپانی ڕکابەرن بۆ باڵۆندۆری 2025.
باڵۆندۆر خەڵاتێکی گرنگی ساڵانەیە،کە لەلایەن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵی فەڕەنسی دەبەش دەکرێت و ئەمساڵ بڕیار وایە لە ڕێککەوتی 22ی ئەیلول لە هۆڵی شاتێلێت لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا براوەکەی دیاری بکرێت،کە ساڵی ڕابردوو (ڕۆدری) ئیسپانی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی بووە براوەی ئەو خەڵاتە.
“سەرکار ڕێبوار”

