zagros news agency

بایرن لیڤەرکوزن جارێکی تر وەڵامی لیڤەرپولی دایەوە سەبارەت بە ڤێرتز.

 

ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئەمڕۆ چەند شتێکیان دەربارەی گفتوگۆی نێوان یانەی بایرن لیڤەرکوزن و لیڤەرپول بڵاوکردەوە سەبارەت بە گواستنەوەی (فلۆریان ڤێرتز)ی ئەڵمانی یاریزانی لیڤەرکوزن.

 

بۆندەکەی ئەمجارەی لیڤەرپول 130 ملیۆن یۆرۆ بووە،بەڵام یانە ئەڵمانیەکە بەخێرایی گرێبەستەکەی ڕێدزیان ڕەتکردۆتەوە و دەڵێن لە 150 ملیۆن یۆرۆ کەمتر یاریزانەکە بۆ فرۆشتن نییە،کە ئەمە نرخێکی خەیاڵیە بۆ یانەی لیڤەرپول لەبەرامبەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە.

 

ڕێدز پلانی تری هەیە دوای ئەو ڕەتکردنەوەیە و هێشتا گفتۆگۆی ڕانەگرتووە لەگەڵ لیڤەرکوزن،کە بەپێی سەرچاوەکان ڕێدز دەیەوێت یاریزانێکی خۆی بخاتە نێو مامەڵەی گرێبەستەکە،کە ئەویش (هارڤی ئیلیەت]ی هێرشبەرە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. ئەتلەتیکۆ مەدرید هاندەرانی بە ڕیمۆنتادا ئاشتکردەوە

یاسین

مان یونایتد بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی

یاسین

کۆتا بریاری بەرشەلۆنە لەسەر گرێبەستی نێکۆ ویلیامز

یاسین