zagros news agency

سەڵاحەدین سیامەند بە سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەست نیشانکرا

دووشەممە 2 _ 6 _ 2025 لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر، لە رێوڕەسمێکدا پڕۆسەی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە نێوان بەڕێز کاپتن تاڕق عەبدولڕەحمان و بەڕێز کاپتن سەڵاحەدین سیامەند سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرا، لەم مەڕاسیمەدا سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە کاپتن تاڕق عەبدولڕەحمان سەرۆکی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و ئەندامەکانی تر کرا لە پای ئەو خزمەتەی لە چوار ساڵی رابردوو کە بە دڵسۆزی و هەستکردن بە بەرپرسیارەتیەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێکردووە، لە هەمان کاتدا حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ سەرۆک و ئەندامانی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ دووپات کردنەوە و داوایان لێکردن ماندوو نەبن لە خزمەتکردنی وەرزشوانان و بەو هیوایەی وەرزش قۆناغێکی دیکە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت، دواتر بەرێز ئاریان سەڵاحەدین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و بەرێز سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش و دکتۆر ئالان قادر ئەمینداری گشتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان لە ووتەکانیاندا زۆر سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان کرد کە چوار ساڵی رابردوویان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و توانیویانە زاڵبن بەسەر هەموو ئەوبەربەستانەی کە لەماوەی کارکردنیان هاتۆتە پێشیان و لە کۆتاییشدا خەڵاتی رێز لێنان بە سەرۆک و ئەندامانی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەخشرا، لە بەشێکی دیکەی ووتارەکانیاندا پاڵپشتی خۆشیان بۆ سەرۆک و ئەندامانی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دووپات کردەوە هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن لە ئەرکەکانیاندا.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

سێرجیۆ ڕامۆس پیرۆزبایی لە یاریزانە نوێیەکەی ڕیال مەدرید دەکات

یاسین

میسی بەندێکی سەیر لە گرێبەستە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئینتەر میامی دادەنێت

یاسین

مۆرینیۆ ستایشی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات

یاسین