zagros news agency

چێڵسی دەیەوێت خێرا ئەستێرەکەی دۆرتمۆند بگوازێتەوە

ڕۆژنامەی زەسەن ئەمڕۆ لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت بەخێرایی بۆندی ئەستێرەکەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند (جامێی گیتینز) یەکلایی بکاتەوە و پێش مۆندیالی یانەکان گرێبەستی یاریزانەکە ڕابگەیەنێت.

 

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد،کە هۆکاری ئەو پەلە کردنەی چێڵسی دەگەڕێتەوە بۆ ناڕوونی داهاتووی سانچۆ لەگەڵ تیپەکە و بلوز نایەوێت هیچ بۆشاییەک دروست بێت لەنێو پێکهاتەی یانەکە.

 

جامێی گیتینز وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ دۆرتمۆند پێشکەش کرد و چاوی یانەکانی ئەوروپای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و دۆرتمۆندیش بۆ دەستبەردار بوونی داوای زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

لێدوانی ڕۆناڵدۆ دەربارەی یاری کۆتایی نەیشنز لیگ و باڵۆندۆری ئەمساڵ

یاسین

بێلینگهام سووکایەتی بە یاریزانێکی مایۆرکا دەکات

یاسین

گاڤی؛ئەوان ئەزموونیان لە ئێمە زیاتر بوو

یاسین