zagros news agency

کاردانەوەی ئێنریکی لەسەر کلاسیکۆ

دوای ئەوەی دوێنێ شەو بارسێلۆنا لەنێو ماڵی خۆیدا توانی شکست بە ڕیاڵ مەدرید بهێنێت و بە ئەنجامی ئەو یاریەش خولی ئیسپانی یەکلایی کردەوە،کە 29 جارە دەتوانێت ئەم نازناوە بەدەست بهێنێت

ئەوەی بووە جێگای سەرنج بەشێکی کاردانەوەکان بوو بۆ ئەم ڕووداوەی دوێنێ شەو،کە یەکێک لەوانە لویز ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بووە
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت دوای ئەوەی دەپرسێت ئەنجامی یاریەکە چۆن کۆتایی هات دەڵێن بارسا بە دوو گۆڵ براوە بووە،ئەوەیش وەک کاردانەوەیە دەڵێت؛وەریگرە
پاشانیش بە بەرز کردنەوەی دەستی خۆشحاڵی دەردەبڕێت.

ئەم کاردانەوەی ئێریکی دەریدەخات پەیوەندیەکی قوڵی خۆشەویستی هەیە لەنێوان بارسێلۆنا و ئێنریکی،کە پێشتر وەکو یاریزان ماوەی 8 ساڵ یاری بۆ ئەو یانەیە کردوە و لەنێوانی 2014 بۆ 2017 ڕاهێنەرایەتی تیپە کەتەلۆنیەکەی کردوە.

https://x.com/i/status/2053612680359837907

 

“سەرکار ڕێبوار”


 

هەواڵی پەیوەندیدار

ریاڵ مەدرید دەستبەرداری گارسیا دەبێت

یاسین

چارەنووسی خولی نایابی کوردستان یەکلایی کرایەوە

یاسین

لالیگا.. ریال مەدرید بردیەوە و هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین